شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: لە سبهی دووشەممەوە شەپۆلێكی دیكهی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جهبار شارەزای بواری كەشناسی لهههژماری تایبهت بهخۆی لهفهیس بووك بڵاویكردووهتهوه: دووبارە بارستە ھەوای فێنك لە شەوی شەممە لەسەر یەكشەمە 22-5-2022، كاریگەری ئەبێتەوە لە سەر نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئەگەر ھەیە كە شەپۆلێكی خۆڵبارین جارێكی دیكە ناوچەكە بگرێتەوە كە لە دەرەنجامی كاریگەری بەردەوامی ھاتنە خوارەوەی ئەو بارستە فێنكانەوە سەرھەڵئەدات كە لەكۆتايی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا جار جار كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكانمان ھەبووە بەھۆیەوە ناجێگیریەكی زۆر لە بەرزی و نزمی پلەكانی گەرما ڕووئەدات.
راشیگهیاندووه: لە شەوی دووشەممەوە شەپۆلەكەی خۆڵبارین بەچڕی دەست پێدەكات و پێشبینی دەكرێتە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە كۆتایی بێت.
شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی دیكهی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.