له گه‌ری سی و دووه‌مینی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه.
یاریه‌كه له‌شاری به‌غداو له‌سه‌ر یاریگای شه‌عبی نێوده‌وله‌تی به‌رێوه چوو ، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلیك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی سێزده له‌لایه‌ن یاریزان حه‌مادی ئه‌حمه‌د تۆمار كرا ، له‌گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو سێ شه‌ریف عبدكازم گۆلی دووه‌می بۆ قوه‌ی جه‌وییه تۆمار كرد.
له خوله‌كی حه‌فتا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌ولێر هه‌ژمار كرد‌و كۆسره‌ت بارز به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه ، یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی هه‌ولێر تووشی چوارده‌هه‌مین دۆراندن هات و به سی و شه‌ش خال له پله‌ی دوازده‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ش حه‌ڤده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانی له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ په‌نجاو هه‌شت خال به‌رزكرده‌وه .
له‌خولی نایابی عێراق هه‌ردوو یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه و هه‌ولێر ڕووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.