له دوا گه‌ری یاریه‌كانی خولی فه‌ره‌نسا یانی پاریس سان جێرمانی پاله‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی مێتزی كرد‌و به‌پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار كرد .
یاریه‌كه له پاریس و له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست‌و پێنج و دوای جولانه‌وه‌یه‌كی جوان كلیان مباپی گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد، سێ خوله‌ك دواتر هه‌مان یاریزان خاوه‌ن مالی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له خوله‌كی سی و دوو نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی گۆلی سێیه‌می بۆ پاریس تۆمار كرد كه‌له‌هه‌مان كاتدا گۆلی ژماره سه‌تی یاریزانه‌كه بوو له ژیانی وه‌رزشی تۆماری بكات ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌م سێ گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجا پیاوی اریه‌كه كه كلیان مباپی بوو گه‌رایه‌وه‌و گۆلی چواره‌می یانه‌كه‌ی سێیه‌می خۆی تۆمار كرد‌و بووه هاتریكی یاری ، له خوله‌كی شه‌ستو حه‌وتیش ئه‌نخێل دیماریای ئه‌رجه‌نتینی گۆلی پێنجه‌می تۆمار كرد‌و كه ئه‌مه‌ش دوا یاری یاریزانه‌كه بوو به درێسی یانه‌كه ئه‌نجامی بدات و یاریزانه‌كه به چاوی فرمێسكه‌وه ئاهه‌نگی گێراو یانه‌كه‌شی به جێ هێشت .
پاریس سانت جێرمان به هه‌شتاو شه‌ش خال كۆتایی به یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه هێناو به‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش بوبووه پاله‌وانی خوله‌كه ، یانه‌ی مێتزیش تووشی نۆزده‌هه‌مین دۆراندن هات و به سی و یه‌ك خال له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ریزبه‌ند مایه‌وه‌و وه‌رزی داهاتوو له‌ریزی یانه پله دووه‌كانی فه‌ره‌نسا یاری ده‌كات .
پاریس به 86 خال كۆتایی به یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسا هێناو بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.