Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 01:25

لایبزگ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی ئه‌ڵمانیا هه‌ردوو یانه‌ی فرایبۆرگ و لایبزگ بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌ .
 یاریه‌كه‌ له‌به‌رلین و له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی نۆزده‌ یانه‌ی فرایبۆرگ ده‌ست پێشخه‌ری كردو له‌ ریگای یاریزان ماكسیمیلیانۆ ئیلیگیستین له‌یاریه‌كه‌ پێشكه‌وتن و گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆله‌ ته‌واو بوو .
 له‌گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت ناوبژیوان مارسیل مالیستیرینگی یاریزانی لایبزگی به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌هۆیه‌وه‌ یانه‌كه‌ به‌ ده‌یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش كریستۆڤه‌ر نكۆنكۆ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ لایبزگ تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا ، ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و هه‌ردوو یانه‌ په‌نایان برده‌ به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ له‌ خالی سزاو تیایدا لایبزگ به‌ تۆمار كردنی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ مێژووی خۆی نازناوی جامی یانه‌كانی ئه‌لمانیای به‌رز كرده‌وه‌ .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.