یانه‌ی وێستێرن یونایتد گه‌یشته یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیا، له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی وێستێرن یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی مێلبۆرن ڤیكتۆری میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، هێرشبه‌ری سڕبی ئه‌لێكسانده‌ر پریۆڤیچ گۆڵێكی بۆ وێستێرن یونایتد به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان جاكی برایمێر گۆڵی به‌رامبه‌ری مێلبۆرن ڤیكتۆری له خوله‌كی سیی و حه‌وت به لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و چوار خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، ئه‌لێكسانده‌ر پریۆڤیچ گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانی تۆماركرد، له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتیشدا، یاریزان لاكلان والێس گۆڵی سێیه‌می وێستێرن یونایتدی به‌ده‌ستهێنا.
دواتر یاریزان دایلان وێنزێل گۆڵی چواره‌می میوانه‌كانی له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد، به كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی، وێستێرن یونایتد به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ پێش مێلبۆرن ڤیكتۆری كه‌وت و گه‌یشته یاری كۆتایی خولی ئوستڕالیا.
وێستێرن یونایتد گه‌یشته یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوستڕالیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.