Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 14:20

كچه‌ یاریزانی ئیتاڵی مارتینا ترێڤیسان نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌باتی مه‌غریبی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی ئیتاڵی مارتینا ترێڤیسان نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌باتی مه‌غریبی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا، له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ترێڤیسانی پۆلێنكراوی هه‌شتاوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ كلایه‌ر لیوی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 كچه‌ تێنسزانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئاستێكی به‌رزی له‌ یاری كۆتایی پێشكه‌شكردو هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌ ئاسانی و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش ترێڤیسانی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ یه‌كه‌م نازناوی له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی خانمان برده‌وه‌، كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.