Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:28

كەشناسی: سبەی خوڵبارین دەست پێدەكات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویكردۆتەوە كە لەئەنجامی كاریگەری  دروست بوونی ناسەقامگیریەك لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای عێراق بە تایبەتی ,پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێكی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بگرێتەوە كاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لە سبەی دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەكەمان .
هەروەها دەڵێت : ئاستی خۆڵ بارین لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ خێرای با زیاد دەكات لە كاتی زیاد بوونی خێرای با پێشبینی دەكرێت ئاستی خۆڵ بارین گۆڕانكاری بەسەر بێت لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر واتە هەندێ ناوچە تۆزوخۆڵی زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەیەكی تر , 
روونیشیكردۆتەوە كە لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاستی خۆڵ بارینی كەمتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەكانی تر رۆژی سێ شەممە كاریگەری خۆڵ بارین بە ئاستی كەمتر لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.