Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:30

سێ تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین كوژران

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كوژرانی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە باكووری دەریاچەی سەرسار باكووری رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەددین ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كردووە.
باسی لەوەش كردەوە كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، دوو تیرۆریستی داعش كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لەلایەكی دیكەوە كە لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە بیابانەكانی سەرسار، تیرۆریستێكی داعش كوژراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.