Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:24

گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش و شێخان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە 86  ملیۆن دینار بۆ ئاوی دەوروبەری دهۆك، كە ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پرۆسەی پێشكەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان دەبێت.
بە گوێرەی پلانی 2022 و لەسەر داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی 86،211،000 هەشتا و شەش ملیۆن و دووسەد و یازدە هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش، شێخان، كە ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی ئەو سنوورانە دەبێت، كە بوارەكانی تۆڕی ئاو و دابینكردنی ئامێر و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكانی ئاو دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.