Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:25

لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا 21 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانییدا لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە و ئەنبار، 21 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە و ئەنبار بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام داوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە پارێزگای نەینەوا، شەش تیرۆریست كە لەبەناو كەرتی جەزیرە سەربە رێكخراوی داعش چەكداربوون، دەستگیركراون.
باسی لەوەش كردووە كە هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای كەركووك، شەش تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە، لەنێویاندا سەركردەیەكی رێكخراوەكە كە بە ناسنامەیەكی ساختەوە چووەتە پارێزگاكە و بەرپرسە لە تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتییەكان لە كەركووك.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.