سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا گەیشتە مەکۆی سەرەکی گۆڕان و لەلایەن بەرپرسانی بزووتنەوەکە پێشوازی لێدەکرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی سلێمانی كرد و بەشداری لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ـی ئەفسەران و خولی 16ـی پێشمەرگە لە كۆلێژی سەربازیی 3ـی قەڵاچوالان كردو گوتی: گڕ و تینێكی تازە دەخەنە نێو ڕیزەكانی پێشمەرگەوە.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی كۆبووەوە و پڕۆسەی سیاسی و بارودۆخی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی لەمیانی سەردانەکەی بۆ سلێمانی لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە و بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.