پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له نزیك زاڵگه‌ی گوندی شێخ له‌نگه‌ر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەم ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (کیا بینگۆ) لە نزیک زاڵگەی گوندی شێخ لەنگەر ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كه لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (یووسف مکڕه‌م جاسم) لەدایکبووی 2001 دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەر بریندار بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕەوانەکردنی برینداره‌كه بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشكی سه‌ره‌تایی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌داخه‌وه برینداره‌كه پێش گەشتنی بۆ سلێمانی گیانی لەدەست دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.