وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری دا تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌وه دوا بخات.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پێشبینیكردنی هاتنی شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین بۆ عێراق و له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی قوتابیان، عه‌لی حه‌مید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری دا تاقیكردنه‌وه‌كانی سبه‌ی دووشه‌م بۆ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دوابخرێ.
ڕاشیگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌كان دووسبه‌ی سێشه‌م به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕێزبه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه سبه‌ی دووشه‌م شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین سه‌رجه‌م پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان تا ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ست پێ بكات و ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
كه‌شناسی داواشی له هاووڵاتییان كرد له كاتی هاتنی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه‌دا هه‌وڵ بده‌ن له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.