حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌م بڕیاری دا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی بێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكوومییه‌كان جگه له فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری، سبه‌ی دووشه‌م بكرێته پشووی فه‌رمی.
پشووه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارینه چڕه‌وه‌یه كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی دووشه‌م سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگرێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه پێشبینی ده‌كرێ شه‌پۆڵه‌كه ماوه‌ی 2 ڕۆژ بخایه‌نێ و به‌و هۆیه‌شه‌وه داوای له هاووڵاتییان كردبوو له كاتی هاتنی شه‌پۆڵه‌كه‌دا هه‌وڵ بده‌ن له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.