سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ سلێمانی و جەختی کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان بەیەکگرتوویی بمێننەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵم بە گەڕانەوەم بۆ سلێمانی.
ڕاشیگەیاند: لە سەردانەکەم بۆ سلێمانی بەشداریم لە مەڕاسیمی دەرچوونی کۆلێژی سەربازی قەڵاچۆلان کرد و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان کۆبوومەوە.
سەرۆکی هەرێم جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە هەمووان بە یەکگرتوویی بمێننەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و بەردەوامیدان بە پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە سلێمانی و بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی نێوانیان لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان کۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.