Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:22

نێچیرڤان بارزانی: لە کۆبوونەوەکانی ئه‌مڕۆی سلێمانی جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتی باشبوون و جەخت لەسەر کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە.    

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتیی جەختکردنەوە بوو لە کارکردنی پێکەوەیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی وڵات و گەلەکەمان.

لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: وەکو هەرێمی کوردستان داوا دەکەین  کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت، هیواخوازین بەغداش لەسەر ئەو بنەمایە بێتە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

جەختیشی کردەوە کە "پێویستە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان گفتوگۆ بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە ئەمە وڵات و میللەتی خۆمانە و دەبێت پێکەوە کاربکەین و داهاتووشمان هەر پێکەوەیە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "نامەیەکمان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیوە، داوامان کردووە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یارمەتیمان بدەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.