Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:21

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانی ڕاپەرین دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدان بە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدان بە خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ زیاتر گرنگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەک درا.

ئاماژەی بەوە داوە کە "بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەرین، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشتر بەهەمانشێوە بڵاوی کردەوە کە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لە ھەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزار دەکرێتەوە کە سەر بە میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی ھەرێم دەبن.

ئەم بڕیارەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.