سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکڕیزی لایەنەکان بەرز دەنرخێنن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی به جیا له‌گه‌ڵ بافل تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه كۆبوووه‌وه."
ئەوەشی خستەڕوو کە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانی سه‌رۆک و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاران ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌حه‌دییه‌کان، تاوتوێ كرا."
هەروەها ڕایگەیاند: له کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه و هاوڕابوون كه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.
ڕاشیگەیاند: نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ک هه‌میشه به چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا کە "لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.