سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه گه‌راجی باشوور تایبه‌ت به هێڵه‌كانی به‌غدا، كه‌ركووك و سلێمانی به‌كرێ ده‌درێت.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر به مه‌به‌ستی به‌كرێدانی گەراجی باشوور تایبه‌ت به هێڵەکانی (بەغدا، کەرکووک، سلێمانی......هتد) زیادكردنی ئاشكرا ئەنجام دەدات.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه داواشی له هەموو ئەو کەسانە كرد کە دەیانەوێت بەشداریی زیادكردنه‌كه بکەن لە ڕۆژی سێشەم ڕیكه‌وتی 24/5/2022 کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاماده‌بن.
هەر کەسێکیش ئارەزووی بەشداریکردنی له زیادكردنه‌كه هەبێت دەتوانێت بە هێنانی بارمتەی یاسایی کە بڕەکەی (250) ملیۆن دینارە به‌شدار بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.