- میلان دوای بردنەوەی بە ئەنجامدانی 3-0 لە ساسولۆ 19ھەمین نازناوی خولەکەی بەدەستھێنا.
یانەی میلان لە میانی ھەفتەی 38ی یارییەکانی خولی پلهیهكی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا)، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی ساسولۆی بردەوە و بووه پاڵەوانی وەرزی 2021-2022ی خولەکە.
گرێکوێرەی پاڵەوانێتی وەرزی 2021-2022ی سێری ئا، لە ھەفتەی 38ی خولەکە کرایەوە. میلانی پێشەنگی دوایین ھەفتەکانی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووه میوانی یانەی ساسولۆ و یانەی ئینتەر لە یاریگای خۆی میواندارێتی یانەی سامبادۆریای کرد.
یانەی میلانی میوان توانی نیوەی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵەکانی ئۆلیڤەر جیرۆ لە خولەکەکانی 17 و 32 و فرانک کیسێ لە خولەکی 36 بە ئەنجامی 3-0 کۆتایی پێبھێنێت.
دوای ئەوەی ھیچ گۆڵێک لە نیوەی دووەمی یارییەکە تۆمار نەکرا، یانەی میلان بە ئەنجامی 3-0 لە ساسولۆی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 86خاڵ و بووه پاڵەوانی وەرزی 2021-2022ی خولەکە. بەمشێوەیە میلان دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ جارێکی دیکە بە بەرزکردنەوەی جامی سێری ئا شادبوویەوە.
میلان بەم بردنەوەیە کۆی نازناوەکانی بۆ 19 نازناو بەرزکردەوە و توانی بگاتەوە یانەی ئینتەری رکابەری کە بە نازناوەکەی وەرزی رابردوو تێپەڕاندبوو. لە ئێستاشدا یانەی یوڤەنتۆس بە 36 نازناو زۆرترین نازناوی سێری ئای بردووهتهوه.
ھاندەرانی میلان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاھەنگی سەرکەوتنەکەی سەر ساسولۆ، و دوای 11 ساڵ بوونه پاڵەوان گێڕا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.