Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 21:24

مانچێستەرسیتی بووه‌ بە پاڵەوانی پرێمیەرلیگ

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی ھەفتەی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەرلیگ)، یانەی مانچێستەرسیتی بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ئەستۆن ڤیلای بردەوە و بە جیاوازی خاڵێك کەوتە پێش یانەی لیڤەرپوڵه‌وه‌، و بووه‌ بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.

38هه‌مین ھەفتەی پرێمیەرلیگ دوو یاریی چاره‌نووسسازی دیارییكردنی پاڵەوانی بەخۆوە بینی. مانچێستەرسیتی كه‌ لە دوایین یارییه‌كاندا بە یەک خاڵ پێش لیڤەرپوڵ کەوتبوو، لە یاریگای خۆی میوانداری ئەستۆن ڤیلای کرد و لیڤەرپوڵیش میواندارێتی ۆڵڤەرھامپتۆنی کرد.

ماتی کاش لە خولەکی 38 دا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەستۆن ڤیلا تۆمارکرد. و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا کاتێکدا مانچێستەرسیتی ھەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوونی دەدا ئەمجارە یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل، کۆتینھۆ لە خولەکی 69دا گۆڵی دووەمی بۆ ئەستۆن ڤیلا تۆماركرد و جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە.

بەشداریکردنی یاریزانی ئەڵمانیی بەڕەچەڵەک تورک، ئیلکای گوندۆگان، لە خولەکی 68دا بووە خاڵی وەرچەرخانی یارییەکە. گوندۆگان لە خولەکی 76دا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئومێدی بۆ ھاندەرانی مانچێستەرسیتی گەڕاندەوە و بە گۆڵێکی رۆدری لە خولەکی78دا مانچێستەر ستی توانی یارییەکە یەکسان بکاتەوە.

گوندۆگان، لە خولەکی 81 دا دووبارە تواناکانی نمایش کرد و گۆڵی سەرکەوتن و پاڵەوانێتی بۆ مانچێستەرسیتی تۆمارکرد.

لە یارییەکەی دیکەدا، یانەی لیڤەرپوڵ کە لە خولەکی سێیەمی یارییەکەدا بە گۆڵێکی یاریزانی ۆڵڤەرھامپتۆن، نیتۆ كه‌وتبووه‌ دواوه‌، توانی بە گۆڵەکانی سادیۆ مانێ لە خولەکی 24، محەمەد سەڵاح لە خولەکی 84 و رۆبێرتسۆن لە خولەکی 89دا یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 بباتەوە.

بەم ئەنجامە یانەی مانچێستەرسیتی کۆی خاڵەکانی بۆ 93 خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی یەک خاڵ کەوتە پێش لیڤەرپوڵ و توانی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بۆ جاری چوارەم و کۆی گشتیش بۆ ھەشتەم جار جامی پرێمیەرلیگ بەرزبکاتەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.