دوانزه‌گرێ ئه‌و به‌شه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسه، گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت به رێخه‌ڵۆكه باریكه، شێوه‌كه‌ی نیوه بازنه‌ییه، درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی (20 – 25) سه‌نتیمه‌تر ده‌بێت، ده‌ردراوه یارمه‌تی ده‌ره‌كانی هه‌رس كرد، وه‌كو زه‌رداوو ده‌ردراوه‌كانی په‌نكریاس ده‌ڕژێنه ناو دوانزه گرێ و به هۆیانه‌وه خواردنی هاڕاو له گه‌ده، زیاتر ئاماده ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵمژین له رێخۆڵه‌كان.
له‌م روانگه‌وه د. شێركۆ عه‌باس –پیسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ده‌ڵێت"دوانزه‌گرێ وه‌كو هه‌ر ئه‌ندامێكی له‌ش دووچاری نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، هه‌وكردن و كول بوون (قرحه) له نه‌خۆشیه باوه‌كانیه‌تی، یه‌كێك له ماكه‌كانی هه‌وكردن و برینی دوانزه‌گرێ بریتیه له كون بوونی دوانزه‌گرێ، له رێگای ئه‌و كون بوونه ده‌ردراوه‌كانی گه‌ده‌و رێخۆڵه‌كان و خۆراكی هاڕاو ده‌ڕژێته ناو بۆشایی سك ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له سه‌ره‌تادا، نه‌خۆش هه‌ست به بوونی ژانی به‌هێز ده‌كات له ناوه‌راستی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سكی یان به‌شی خواره‌وه‌ی لای راستی سك، هه‌ندێك جار لێكچوونی ده‌بێت له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی هه‌وكردنی رێخۆڵه كوێره، پاشان ئازاره‌كه ته‌واوی سك ده‌گرێته‌وه، هه‌ڵئاوسان و ره‌قبوونی سك ده‌ست پێده‌كات، نیشانه‌كانی ووشك بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و زیادبوونی لێدانه‌كانی دڵ و دابه‌زینی فشاری خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌رده‌كه‌وێت و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ژیانی نه‌خۆش ئه‌گه‌ر هاتوو چاره‌سه‌ركردنی دواخرا".
له باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی د. شێركۆ ده‌ڵێت"چاره‌سه‌ری كون بوونی دوانزه‌گری نه‌شته‌رگه‌ریه، له‌به‌ر هه‌ندێ له كاتی بوونی ژانه سك پێش وه‌رگرتنی هیچ ده‌رمانێك (هه‌ندێك جار ده‌رمانی ئازار شكێن پێش ده‌ست نیشان كردنی ده‌بێته دواكه‌وتنی ده‌ست نیشان كردن و ئاڵۆز بوونی نه‌خۆشیه‌كه‌و دروست بوونی ماك) سه‌ردانی نه‌خۆشخانه یان پزیشكێك بكه، دوای ده‌ست نیشانكردنی هۆكاری ژانه‌كه، ده‌توانی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێ".
ئا- كامران
كون بوونی دوانزه گرێ چییه ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.