براندۆن بارکەر، سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئەرکە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە "داعش" لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلحوڕە" گوتی، گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و لە هەر شوێنێکی دیکە ژیانی زۆرێک لە خەڵکی دەخەنە مەترسییەوە.
هەروەها براندۆن، رایگەیاند، هەڕەشەکان لە عێراق پێویستی بە هەماهەنگیی بەردەوام ھەیە و رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" لە ئێستادا دەناڵێنێت و، دەبێت گرنگی بدرێت بە بەردەوامی دان لە گوشارکردن لە داعش.
لەو بارەیەوە رایگهیاند: شکستهێنان بە داعش بۆ مەودوایەکی دوورودرێژ یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە. و دەبێت ئاسایشی عێراقییەکان بەشێوەیەکی گشتی بپارێزرێت و ئێمە بەردەوام دەبین لە تیشک خستنە سەر پاراستنیان.
براندۆن، روونیشی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی "داعش" لە عێراق و سووریا هاوشێوەی یەکن و ئامانجی هاوپەیمانەکە لەناوبردنی داعشە بەشێوەیەکی یەکجاری و، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەند دەبێت بە شکستهێنان بە "داعش". و لەو بارەیەوە ئاماژهی بهوهشكرد: بەردەوام دەبین لەم کارە لە داهاتوودا.
هاوپەیمانان: گرووپە چەکدارەکان لە عێراق ژیانی زۆرێک لە خەڵکی دەخەنە مەترسییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.