ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، وهزارهتی تهندروستی حکوومەتی ههرێمی كوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن له كاریگهرییه نێگهتیڤهكانی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینەی كهشارهكانی ههرێمی كوردستانی گرتووهتهوه بڵاوكردهوه.
دهقی رێنماییهكانی وهزارهتی تهندروستی:
پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ چی بکەین ؟؟؟؟
کاریگەریەکان:
٭ دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
٭ هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
٭ فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
٭ ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
٭ زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
٭ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:
- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.