Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:27

بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە پێشكەشكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و باشتر ڕاییكردنی كاروباری هاووڵاتییان و دامودەزگەكانی شارەوانی لە سنوورەكە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاریدا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین.
سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، سنوورێكی فراوانە و كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش كاریگەری زۆر باشی لەسەر باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری دامودەزگەكانی شارەوانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكانی سنوورەكە دەبێت و ئاماژەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سنووری ڕاپەڕین.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانی دا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری لە هەر یەكە لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.