لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دەست بەسەر 82 گولـلە ھاوەندا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دەورووبەری گوندی رومانە سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر 82 گولـلە ھاوەنی عەیار 120 ملیمەتردا گیراوە.
باسی لەوەش کردووە کە گولـلە ھاوەنەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵییەوە لەناوبراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.