Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:30

قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە و ئێستاش كاركردن تێیدا بەردەوامە

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار و پاراستنی شوێنە دێرین و شوێنەوارییەكان لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە، كە گرنگیی ئەم پرۆژەیە لەوەدایە وێڕای پاراستنی لایەنی شوێنەوارییەكەی، هاوكات دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە شارەكە.
بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ بە گوژمەی (166.128.700) دینار لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە و ئێستاش کارکردن تێیدا  بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک بەردەوامە.
 قشڵەی ئاکرێ، یەکێکە لە بینا کەلەپوورییەکانی قەزای ئاکرێ و دەکەوێتە سەنتەری بازاڕی ئاکرێی کۆن، بە یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی قەزاکە دادەنرێت، بە تەواوبوونی پرۆژەكە، سیمایەکی جوانتر بە شارەکە دەبەخشێرێت. 
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ساڵانە گوژمەیەك بۆ بووژانەوەی سێكتەری شوێنەوار تەرخان بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.