دوای راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بەھۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، جارێکی دیکە گەشتەکان دەستیان پێ کردەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە داوە کە دوای ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ئەمڕۆ شاری ھەولێری گرتەوە و بووە ھۆی داخستنی فڕۆکەخانە بەڕووی گەشتەکاندا، لەئێستادا گەشتە ئاسمانییەکان دەستی پێ کردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەمھۆیەوەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر سەرجەم گەشتەکانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر راگرت و دوای کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی ئشەپۆلەکە، جارێکی دیکە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ئاسایی بوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.