Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:28

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو تاوەكو 6ی حوزەیران بەردەوامە

کوردستان TV
100%


بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكوو 6ی حوزەیرانی 2022 بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكات كە پابەندن بە دانەوەی قەرزەكانیان، هەر لەبەر ئەم مەبەستە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ماوەی دانەوەی قەرزەكان بۆ 6ی حوزەیران درێژ بكاتەوە.
پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو درا و لەگەڵ كاركردن بە بڕیارەكە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەچاو پێشوازیان لێی كرد و بە بڕیارێكی باشی دەزانن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.