وەرزی هاوین بە هۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؛ منداڵان پێویستیان بە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك هەیە لە پێناو تەندروستیەكی باشترو تا دوور بن لە وشك بوونەوەو تاو بێهێزی و كەمی ڤیتامین و كانزا گرنگەكان.
لهم روانگهوه"د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك" باشترین خۆراك لە هاویندا بۆ منداڵان دهست نیشان دهكات كه ئەمانەن :
1. شووتی.
2. ماست.
3. هێلكەی كوڵاو.
4. گەنمەشامی؛ بە برژاوی یان كوڵاوی.
5. هەرمێ و قەیسی و كاڵەك و مزرە سێوو هەڵوژە.
6. ماسی برژاو.
7. توو و شاتوو و ترێ و هەنجیر.
ههروهها د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، ئاماژه بهچەند ڕێنمیاییەكی گرنگ دهدات كه بریتین له :
1. پێدانی سێ ژەمی سەرەكی بە تایبەت ژەمی بەیانی؛ پێویستە پێش سەعات هەشت و سێ چارەگ خورا بێت.
2. كەم كردنەوەی خواردنە خراپەكان : وەك ساردەمەنی؛ پێویستە هەفتەی دوو جار زیاتر نەدرێت بە منداڵان و شەوان نەیخۆن؛ باشترە نەیخۆن، بەڵام زەحمەتە.
3. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە نێوان ژەمەكان دوای تەمەنی یەك ساڵ.
4. ئەگەر منداڵەكەت میوەی نەخوراد؛ بۆی بكەی بە شەربەتی فرێش؛ لەگەڵ دوور كەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەكان.
5. ڕۆژانە نیو سەعات بۆ یەك سەعات بچیتە بەر هەتاو لە نێوان سەعات نۆ بۆ دەی بەیانی.
6. دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.