فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رادەگەیەنێت کە بەھۆی خۆڵبارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت.
بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆیە لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت.
راشیگەیاندووە کە لەکاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەمھۆیەوەش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ماوەی دوو کاتژمێر سەرجەم گەشتەکانی راگرت و دواتر گەشتەکان ئاسایی بوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.