Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 19:30

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێکهێنرا

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێکهێنرا.
لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا هاتووە: ئاماژە بە کۆبوونەوەی رۆژی 16-5-2022، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە کێشەی داهات و خەرجییەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بریاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا.
راشگه‌یاندراوه‌، لیژنەکە بەدواداچوون دەکات و راپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکات، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاری تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاری پێویست بخرێنە بەردەست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.