Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 17:26

ئه‌مڕۆ حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دواییكردنی نووسەر"كەریم شارەزا" تێپەڕ دەبێت

کوردستان TV
100%


كه‌ریم شاره‌زا،ناوی تەواوی کەریم کوڕی مستەفاغای کوڕی حەماغای حەوێزییە. - لە رۆژی 1928-03-04دا لە گەڕەکی هەواو لە کۆیە شاری ئەدەب و هونەر و خەباتی کوردایەتی لە دایکبووە. 
- نازناوی شاعیر(شارەزا)یە و بە کەریم شارەزا ناسراوە. - لە بنەماڵەیەکی ئەدەب پەروەری هۆشیار پەروەردە بووە. 
- لە ساڵی 1935دا چووتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی سەرەتاییی یەکەمی کۆیە و ئەو قۆناغە و قۆناغی ناوەندی لە ساڵ 1946دا هەر لە کۆیە تەواو کردووە. 
- لە پایزی ساڵی 1946دا چۆتە بەغدا و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە و لەسەرتای هاوین 1950یشدا خوێندنی تەواو کردووە. 
- لە 1950-10-09دا بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە دامەزراوە و وانەکانی عەرەبی و کوردی گوتووەتەوە.
 - دوای 11 ساڵی خزمەتی پەروەردە و فێرکردنی رۆڵەی کورد لەسەر هەڵوێستی سیاسی دوور خراوەتەوە بۆ پارێزگا(زیقار)-(ناسریە) و لە گوندێکی نزیک قەزای(شەترە) کراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی. 
- لە 1964-12-7دا تەنسیب کراوە بۆ دواناوەندی شەیرە بۆ گوتنەوەی عەرەبی لە پۆلی سێیەمی ناوەندیی دا. 
-لە پایزی 1966دا گوێزراوەتەوە بۆ پارێزگاری هەولێر و دوو ساڵ لە مەخموور مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی قەراج بووە .
- لە پایزی 1968دا گوێزراوەتەوە بۆ ناو شاری هەولێر و لە قوتابخانەی سەرتایی نموونەی هەولێر کراوە بە مامۆستای کوردی و عەرەبی. 
- لە دوای رێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970دا کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی(کۆڕەک)ی سەرەتایی کوڕان لە هەولێر. 
- لە 1971-8-31دا گوێزراوەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی(هەڵگورد)ی سەرەتایی کوران، کە خوێندن تێیدا بەعەرەبی بوون و ئەم بەفەرمانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر خوێندنەکەی کردووە بە کوردی. 
- دوای 20 ساڵی مامۆستایەتی و 12 ساڵیشی بەرێوەبەرایەتی قوتابخانە، خۆی خانەنشین کردووە. 
- لە شوباتی 1970دا لەگەڵ دامەزراندانی یەکێتی نووسەرانی کورد بووتە ئەندام لە رێکخراوە ئەدەبیەی کورد. 
- لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بووە، کە لە رۆژی 1970-12-03دا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە. 
- لە کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بە سکرتێری دەستەی بەڕێوەبر هەڵژێردراوە و لە ساڵی 1978 و تاکو 1983دا دووجا بەسەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر هەلبژێردراوە. 
- لە هەموو کۆنگرە و سیمیناری و میهرەجانەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد بەشداری کردووە و جێ پەنجەی دیاربووە. 
- لە پایزی ساڵی 1973دا بە ئەندامی یاریدەدەری کۆری زانیاری کورد لە بەغدا هەڵبژێردراوە. 
- لە ساڵی 1997شدا دوای دامەزراندی ئەکادیمیای کوردستان بە ئەندامی لە 1993دا یاریدەدەری ئەو ئەکادیمیایە هەڵبژێردراوە تاکو ساڵی 2013 کاری وەرگێڕان یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە. 
- لە ساڵی(1968)ەوە تاکو کۆچی دواییی لە گەرەکی رووناکی شاری هەولێر ژیانی بەسەردەبات و خەریکی نووسینی یادداشتەکانی بووە.
كەریم شارەزا نوسەرو ئەدیبێكی  دیار‌و گەورەی كوردستانە‌و نزیكەی 60 ساڵی تەمەنی  بەخزمەتكردنی  رشتە جیا جیاكانی كەلتوور‌و پەروەردەی وڵاتەكەی  بەخشی.
مامۆستا شارەزا خاوەنی بەرهەمێكی زۆری چاپكراوە كە خۆی لە 17 كتێبی بەنرخ‌و دانسقەدا ئەبینێتەوە‌و چەند بەرهەمێكی دەستنوس‌و چاپنەكراویشی هەیە.
سوپاس شکستەو پەڕاگەندەی شەو
رائەکا لە پێش قشوونی پڕتەو!
خۆر شەبەقی دا بەرەنگی پاکی
تاریکی بەزاند بەھۆی رووناکی! 
ئەم كەسایەتییە گەورەیەی كوردستان، لە رۆژی 23ی مایسی 2015 لەتەمەنی 87 ساڵیدا لەشاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد‌و تەرمەکەی برایەوە بۆ زێدی خۆی و له‌ گۆڕستانی ده‌روێش خدری شاری كۆیه‌ به‌خاك سپێردراو چووە ریزی سەروەرانی نیشتمانەوە.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.