فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق ده‌ستیان به گه‌شته ئاسمانییه‌كان كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكیان له دوێنێ دووشه‌مه‌وه به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆلبارینه‌وه گه‌شته‌كان ڕاگیرابوون.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌نیا بۆ چه‌ند كاتژمێرێك گه‌شته ئاسمانییه‌كان ڕاگرتبوو له كاتژمێره‌كانی 7:48 تا 9:30، دوای ئه‌م واده‌یه به‌هۆی سووكبوونی خۆڵبارینه‌كه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه ئاسایی بوونه‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا له پارێزگاكه‌یان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستی به گه‌شته ئاسمانییه‌كان كرده‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداش دوای ڕاگرتنی گه‌شته‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
حوسێن جه‌لیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق دوێنێ دووشه‌م ڕایگه‌یاندبوو، به‌هۆی پێشبینیكردنی هاتنی شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌دوای بینین له هه‌ندێ شوێن بۆ دووری 100 مه‌تر، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ڕاده‌گیرێن.
كۆمپانیای گشتیی هێلی ئاسمانی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ته‌نیا بۆ سبه‌ی دووشه‌م ده‌بێت و هه‌ر دوای كۆتاهاتنی شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه ڕاسته‌وخۆ گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردبوو ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆی كردبووه پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومت جگه له ته‌ندروستی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.