به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه به چه‌قۆ هێرشیان كردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكدا له سنووری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری، چوار تۆمه‌تبار به چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا هه‌رچوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیر بكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه كه تۆمه‌تباره‌كان له كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریان هێنابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان بریتی بوون له (ه، ج، ٱ لەدایکبووی 1979 - ٱ، ج، ح لەدایکبووی 1988 - ج، ع، ع لەدایکبووی 1995 - ٱ، ٱ، س لەدایکبووی 1998).
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 31/405 ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.