شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد، سبه‌ی سێشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارینی چڕ له هه‌ندێ پارێزگای عێراق ڕوو ده‌داته‌وه.
سادق عه‌تییه شاره‌زا له بواری كه‌شناسی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق نا سه‌قامگیر ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه شه‌پۆڵی خۆڵبارینی سووك و له هه‌ندێكی تر چڕ تا سبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ نموونه ئه‌مشه‌و له شاری به‌غدا شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه كه‌مێك سووك ده‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌یانییه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌م به‌تایبه‌تیش له كاتی زوودا شه‌پۆڵه‌كه دووباره چڕ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له زۆربه‌ی پارێزگاكان ئه‌مشه‌و تاڕاده‌یه‌ك شه‌پۆڵی خۆڵبارین كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی چڕ ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێشه‌م كاریگه‌ری شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه قۆناغ به قۆناغ كه‌م ده‌بێت و به‌ره‌و كۆتاهاتن ده‌چێت.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌باره‌ت به پێشبینی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی سێشه‌می پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاندبوو كه ئاسمان تۆز وخۆڵ دەبێت لە کاتەکانى بەیانى و پاش نیوەڕۆ، به‌ڵام لە کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى خۆڵبارینه‌كه کەم دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.