فه‌رمانده‌یی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی تیرۆریستانی داعشی له شاری كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانی داواكراوێك له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیر بكات كه ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستگیركراوه‌كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌نداره و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.