ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌كدارانی داعش له سنووری شاری كه‌ركووك هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌ی خه‌ریكی دروێنه‌ی به‌روبوومه‌كانیان بوون و به‌هۆیه‌وه 6 كه‌س كوژراون.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شاری كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له گوندی به‌شیر سه‌ر به شاره‌دێی تازه له سنووری شاری كه‌ركووك تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر جوتیاران.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له كاتێكدا بووه كه جوتیاره‌كان خه‌ریكی دروێنه‌ی دانه‌وێله‌كانیان بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش 6 كه‌س كه خه‌ڵكی گوندی به‌شیر بوون، كوژراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره له باشووری ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی سامی عاسی له سنووری شاره‌دێی ڕه‌شاد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه بریندار بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.