ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ دووشه‌م تویتێكی له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازان بڵاو كرده‌وه و داوای لێ كردن ته‌وبه بكه‌ن، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژكارێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه گومانیان هه‌یه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازاندا.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: خوای گه‌وره بوار به هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌دات به‌ڵام چاوپۆشی‌یان لێ ناكات، داوایان لێ ده‌كه‌م سه‌ره‌تا ته‌وبه بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه یاسای هاوڕه‌گه‌زخوازانیان داڕشتووه، به‌په‌له پاشه‌كشه له بڕیاره سته‌مكارییه‌كانیان بكه‌ن ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار:-
یه‌كه‌میان / دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڵا و په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون یاخود ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ئاوڵه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان.
دووه‌م / داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن به‌ڵكو خوای گه‌وره لێیان خۆش بێت.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌دا هه‌روه‌ها پێشنیاری كرد ڕۆژێك پێشنیار بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان و كاره ناپهسهندهكانیان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و له ئاسماندا.
ئه‌م تویته‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م د. دێڤید هێمه‌ن ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه گومانیان هه‌یه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون به‌هۆی ئه‌نجامدانی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بێت له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زخوازاندا له هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و به‌لجیكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.