سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له باشووری شاری مووسڵ هێرشێكیان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 3 قوربانی كه‌وتۆته‌وه.
چه‌كدارانی داعش له هێرشه‌كه‌دا په‌لاماری بنكه‌یه‌كی لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبییان له شارۆچكه‌ی حه‌زه‌ر له باشووری شاری مووسڵ داوه.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و 2ی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رله‌ئێواره چه‌كدارانی داعش له گوندی به‌شیر سه‌ر به شارۆچكه‌ی تازه له سنووری شاری كه‌ركووك هێرشیان كردبووه سه‌ر چه‌ند جوتیارێك كه خه‌ریكی دروێنه‌ی دانهوێڵهكانیان بوون، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 6 كه‌س كوژرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.