سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ئهمڕۆ دووشهم ڕوونكردنهوهیهكی سهبارهت به زبڵخانهی كانی قڕژاڵه بڵاو كردهوه و تێیدا جهختی كردهوه كه لە هیچ کات و لەژێر هیچ پاساوێک ڕێگەپێدراو نەبووە هیچ کەس و کۆمپانیایەک لەناو زبڵخانە کار بکەن.
شارهوانی ههولێر ڕایگهیاند: بەداخەوە چەند ڕۆژێکە لە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا هەواڵ و زانیاری نادروست لەسەر زبڵخانەی کانی قرژاڵە بڵاو دەکەنەوە کە گوایە ڕێگە بە خەڵکانێک درابێت بۆ کۆکردنەوە شتومەک و كاركردن لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە.
ڕاشیگهیاند: ئێمە بۆ ڕای گشتی و میدیاکان و سەرجەم هاووڵاتییانی ڕوون دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە هیچ کات و لەژێر هیچ پاساوێک ڕێگەپێدراو نەبووە هیچ کەس و کۆمپانیایەک بۆ ئەم مەبەستە لەناو زبڵخانە کار بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مەترسی بۆ سەر تەندروستییان دەبێت و دووچاری چەندین نەخۆشییان دەکاتەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: بەدەر لە کرێکار و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرکە کاریان ژێرخاککردنی زبڵ و خاشاکە، هیچ کۆمپانیا و کەسێک نە کار دەکەن و نە بۆیان هەیە کار بکەن.
ئاماژهی بهوهش دا كه هەموو ئەو تۆمەت و هەواڵە بێ بنەمایانە ڕەت دەکەنەوە و هیوادارن ئەوانەی بەبێ بوونی بەڵگە قسە دەکەن تۆمەت نەبەخشنەوە و بە باشتر کار لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتەکانیان بکەن، چونکە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نەکراوە بۆ کارکردن لەو شوێنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.