شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) به‌فه‌رمی بانگێشتی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی داخراو.
یۆنامی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: یونامی بانگهێشتی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی داخراو.
ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه لە ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو ڕێکەوتی 26ی ئایاری 2022 به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وا بڕیارە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە 1/10/2022 بەڕێوەبچێت، بۆیه ئەم کۆبوونەوەیە ڕێخۆشکەرە و دەرفەتێكە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا بە ڕاشکاوانە.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش لهنیۆیۆڕك له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا گوتارێكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو.
پلاسخارت له گوتاره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو: كێشه‌ی ناوخۆی و نه‌بوونی یه‌كده‌نگی له هه‌رێمی كوردستان له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا زیانی زۆری گه‌یاندووه و پێویسته پارته كوردییه‌كان به زووترین كات كۆتایی به ناكۆكییه‌كانیان بهێنن و ڕێك بكه‌ون.
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاندبوو: گرینگه هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان له كات و ساتی خۆیدا و هه‌روه‌ها له ژینگه‌یه‌كی گونجاو‌دا به‌ڕێوه بچێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش به‌شداری تێدا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.