ئەمڕۆ سێشەممە 24 ى 5 ى 2022، بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نزیک بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە ناسراوە بە ناوچەی دیپلۆماتکاران و هێزەکانی ئەمریکا لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەخۆ دەگرێت تەقییەوە، هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لەنێو بنکەکە لێدرا و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بنەکەکە کەوتە کار.
ئاماژەشیان پێدا، رەنگە درۆنەکە لەلایەن سیستەمی بەرگریی بنکەکەوە خرابێته خوارەوە و، تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکان دیار نین.
بەغدا.. لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.