هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ لابردنی جێگری به‌رێوه‌به‌ری سایلۆی مه‌خموور شكستی هێنا.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردبوو له‌لابرانی حاجی فازڵ كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی مه‌خمووره، كه بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ركرابوو له شوێنی كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستنیشانكرابوو.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره نایاساییه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، به‌هه‌وڵی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و رێبوار هادی ئه‌ندامی په‌رله‌مان شكست به‌م هه‌وڵه‌ی وه‌زاره‌ت هێنرا و داوا له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كرا كه بڕیاره‌كان ده‌بێت له چوار چێوه‌ی یاسا و ڕێساكان بن نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاگوازتن و بڕیاری كه‌سی بێت.
كارزان كاكل/ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له مه‌خمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.