فڕۆكەیەكی جەنگیی سوپای ئێران لە میانی مەشق و راهێناندا لە پارێزگای ئەسفەهان ناوەڕاستی ئەو وڵاتە كەوتە خوارەوە.
بەگوتەی محەمەد رەزا نساری، یاریدەدەری سیاسیی، ئەمنیی و كۆمەڵایەتیی پارێزگاری ئیسفەهان، فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری F7 لە میانی مەشق و راهێناندا لە شاری نائین رۆژهەڵاتی پارێزگاكە كەوتووەتە خوارەوە.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە ئەنجامی رووداوەكەدا، فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لە دەستداوە.
محەمەد رەزا نساری روونیشی كردووەتەوە كە رووداوەكە كاتژمێر 30 و 8 خولەكەی بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ئێران لە كاتێكدا روویداوە كە فڕۆكەكە سەرقاڵی مەشق و راهێنان بووە.
لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە دەستی پێ كردووە.
فڕۆكەیەكی جەنگی سوپای ئێران لە پارێزگای ئەسفەهان كەوتە خوارەوە
فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لە دەستداوە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.