Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 13:21

ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.
گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 و لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی شارەوانییەكانە و بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەستۆڕە، ڕزگاری، شاوێس، تەقتەق ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە،  هەر یەك لەم پرۆژانەش پێویستییەكی گرنگیی دانیشتووانی ئەو سنوورانەن.
پرۆژەكانیش بریتین لە ئاوەڕۆی كۆنكرێتی لە بەستۆڕە، كۆنكرێتكردنی شەقام لە تەقتەق و ڕزگاری، دروستكردنی شەقام لە شاوێس، نۆژەنكردنەوەی شەقام لە كەورگۆسك. هاوكات ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.