Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 13:24

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی سەرچاوەیەك وابڕیارە لە 5-6-2022 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە كە لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرابوو دابەشكردنی مووچە چەند رۆژێك پێش بخرێت، بۆیە لە پێنجی حوزەیران دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.
 بەگوتەی سەرچاوەكە لە ئێستادا 550 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە بە گەڕانەوەی داهاتی نەوت تەواو دەكرێت.
رۆژی دووشەمە 9/5/2022 بەپێی خشتەیەك وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی (4) كرد و رۆژی دووشەممە 30-5-2022 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.