دوای دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری خازر كە بەسنووری قەزای بەردەڕەش تێپەڕدەبێت، چەند پارچە بەردێك دەركەتووە كە پێشبینی دەكرێت بەردی شوێنەواری بن.
لەوبارەیەوە شوێنەراناس عومەر حەسەن بە كوردستانی تیڤی راگەیاند: پێشبینی دەكرێت ئەو بەردانە ،بەردی شوێنەواری بن،چونكە لەدەڤەری گۆران شوێنی شوێنەواری زۆر هەیە.
هەروەها گوتی: لە ساڵانی رابردوو لە نزیك ئەو شوێنەی ئەو بەردانەی لێ دۆزاروەتەوە كە گوندی گرێگایە لە سنووری قەزای بەردەڕەش، چەند پارچە شوێنەواری تر دۆزراونەتەوە و لە مۆزەخانەی نەتەوەیی دهۆك پارێزراون.
ئەو شوێنەوار ناسە گوتیشی: پێشبینی دەكەین شوێنەواری تر لەناوچەكەدا دەربكەوێ.
سەنگەر گۆران / پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بەردەرەش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.