Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 13:19

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری2022 ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ،ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، جەخت لە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كرایەوە.
هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بەشداری پانێلێك دەكات.
رۆژی شەممە (21ی ئایار/ مایۆی 2022) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێكەوت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.