كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ناسر خلێفی قه‌ته‌ری و سه‌رۆكی یانه‌كه باسی له ورده‌كاریه‌كانی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بۆ سێ وه‌رزی دیكه كرد.
مباپێ له ڕۆژانی ڕابردوو كۆتایی به مشتومڕێكی دوور‌و درێژ هێناو به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست و پێنج درێژكرده‌وه، هاوكات ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باسیان له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌كرد.
له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، مباپێ گوتی، له جیهانی تۆپی پێدا فێری ئه‌وه بووم كه ته‌نها بیرم لای ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئێستا بێت و ئه‌وه‌نده بیر له ئاینده نه‌كه‌مه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه به‌رده‌وام بوونمه له ڕیزی پاریس سانجێرمان و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانمه بۆ په‌ره‌پێدانی قۆناغی نوێ و په‌ره‌پێدانی تیپه‌كه‌مان، مباپێ ئاشكراشیكرد كه له هاوینی پارساڵ داوای ڕۆیشتنی له تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كردبوو، به‌ڵام گه‌لێ هۆكار بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له ڕیزی تیپه پاریسیه‌كه به‌رده‌وام بێت له‌وانه، هه‌ستی نیشتیمانی و پابه‌ندبوونی به مانه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی بۆ درێژترین ماوه، هۆكارێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ست بوو به‌و پڕۆژه وه‌رزشیه‌ی كه له پاریس سانجێرمان ده‌ستی پێكرده‌وه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشی لێده‌كرێت.
مباپێ ڕوونیشیكرده‌وه كه ڕێزێكی زۆری بۆ ڕیال مه‌درید و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه هه‌یه‌و هیوای خواست به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه بڕیاری مانه‌وه‌ی له ڕیزی پاریس سانجێرمان قبوڵ بكه‌ن.
هاوكات ئه‌ستێره لاوه‌كه گوتیشی، من فه‌ڕه‌نسیم و له‌و وڵاته له‌دایك بووم، ده‌مه‌وێت وڵاته‌كه‌م سه‌ربه‌رز بكه‌م و بیگه‌یه‌نمه به‌رزترین لوتكه، ئه‌ویش له ڕێگای مانه‌وه‌و یاریكردنم له پاریس.
كلیان مباپێ ده‌نگۆی په‌یوه‌ندی كردنی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌تده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.